وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ بەشێک لە فەرمانبەران دەرکرد
بەپێی نووسراوێی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە ئاراستەی سەرجەم گەنجینەکان کراوە و ئاماژە بەوەدراوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی چاودێری بەخێوکەریان هەیە و وچانەکانیان تەواو دەبێت درێژکردنەوەی وچانەکانیان بۆ بکرێت بۆ ماوەی شەش مانگ.
هەروەها ئەوەش خراوەتەروو، کە درێژکردنەوەی وچانەکانیان بەبێ داواکردنی راپۆرتی پزیشکی دەبێت، بەهۆی رەچاوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی بەرکەوتن.
باسنیوز
