پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/1/2021، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "كۆچى دواییى كه‌سایه‌تیى دیار و تێكۆشه‌ر خوالێخۆشبوو عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، خه‌مبارى كردین، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى ده‌كه‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به پێشمه‌رگایه‌تى و به خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌خشى، نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزێكى كوردستان بوو، له یه‌زدانى مه‌زن داواكارین، گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌موان بداته‌وه".
باسنيوز
