وەزارەتى گواستنەوە: پڕۆژەى سیتى پاس دەچێتە وارى جێبەجێکردنەوە
ئهمڕۆ یهكشهممه 31/1/2021 دیلان رەشاد، گوتەبێژى وەزارهتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان راى گەیاند: "پڕۆژەى سیتى پاس، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و مۆدێرنەکانى وەزارەتى گواستنەوەی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، کە بریتییە لە سیستەمى گواستنەوەى گشتى لە ناوخۆى شارەکان و نێوان شار و شارۆچکە و پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، لە رێگەى چەندان پاس و مینى پاس و ئۆتۆ پاس".
راشیگەیاند "پڕۆژەکە %95ى کارەکانى تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغى کۆتاییدایە، دواى کۆتایهاتنى دەچێتە قۆناغى تەندەرینگ و لەماوەیەکى کەمدا جێبەجێ دەکرێت، پێشبینى دەکەم لەمساڵدا پڕۆژەکە تەواو بێت و بخرێتە خزمەتى هاووڵاتیانەوە".
ئاماژەى بەئەوەش کرد، لە سەرەتادا تەنیا هێڵى گواستنەوەى ناوشارەکان دەگرێتەوە، کە پاسى ناوشارى تێدا بەکار دەهێندرێت، پاشان گواستنەوەى نێوان شارەکانیش دەچێتە وارى جێبەجێکردنەوە، "پڕۆژەکە بە سیستەمێکى زۆر پێشکەوتوو کار دەکات و سوودێکى زۆرى دەبێ بۆ گواستنەوهى هاووڵاتیان لە ناوخۆ و دەرەوەى شارەکان".
باسنیوز
