ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ دوایەمین گفتوگۆکان دەچێتەوە بەغدا

ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ دوایەمین گفتوگۆکان دەچێتەوە بەغدا


ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا و دوایەمین گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و پشکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی١ی٢٠٢١ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دوایەمین گفتوگۆکان بچێتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی درێژە بە کۆبوونەوەکانی پێشتریان بدەن".

لەبارەی گفتوگۆکان گوتیشی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی ھەردوو حکوومەت لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئامادەیە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و ئەمڕۆش ئەم گفتوگۆیانە و دوایەمین ھەڵوێستی ھەولێر دەدرێتە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

پێشتر ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوویەکی بۆ بەغدا نەھێشتووەتەوە و ئەوەی ماوە پەسەندکردنی پرۆژەیاساکەیە".

بڕیاریشە دوای یەکلایبوونەوەی دانوستانەکان، پەرلەمانی عێراق لەم نزیکانە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق پەسەند بکات".







باسنيوز
Top