شاندی هه‌رێمی كوردستان دوایین قسه‌ی خۆی بۆ به‌غدا ده‌كات

شاندی هه‌رێمی كوردستان دوایین قسه‌ی خۆی بۆ به‌غدا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندی دانووستانكار به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت، ئه‌ندامێكی شانده‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، شاندەکە بۆ دواین جار دێتەوە بەغدا و لە کۆتا گەڕی گفتوگۆکانی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) بەلایەنە عێراقییەکان دەڵێت؛ ئاماده‌ی پابه‌ندبوونین.

تاکو ئێستا لایەنە شیعەکان بەتایبەتی (عەسائیب ئەهل حەق، دەوڵەتی یاسا و تەیاری حیکمەی نیشتیمانی) داوای رادەستکردنی تەواوی نەوت و سەرجەم داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەکەن.

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کورد لەبەغدا ئاشكرایكرد، "شاندەکە بۆ دواین جار دێتەوە بەغدا، لەم هەفتەییە و لە کۆتا گەڕی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەلایەنە عێراقییەکان دەڵێین؛ ئێمە ئامادەین (250) هەزار بەرمیل نەوت، بەنرخی سۆمۆ رادەستی بەغدا بکەین، لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان".

واچاوەروان دەکرێت، هەرێم و بەغدا سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی (2021) بگەنە رێکەوتن و بەشێک لە لایەنە شیعەکان بەو هەنگاوەی هەرێمی کوردستان رازی بوون.
k24 -
Top