سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی لە باڵوێزی یۆنان لە عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/1/2021، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆناسیۆس، باڵوێزی یۆنان لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە ئەفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس، كونسوڵی یۆنان لە شاری هەولێریش ئامادە بوو، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵوێزی یۆنان لە عێراق ڕای گەیاند كە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لە بوارە جیاجیاكاندا.











باسنيوز


Top