سه‌رۆكى شاره‌وانیی هه‌ولێر: حه‌وت هه‌زار و 200 پارچه زه‌وی تاپۆ ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/1/2021، عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، بڕیاردرا به تاپۆكردنی ئه‌و ئه‌و زه‌وییانه‌ی كارت بوون و پێشتر به هاووڵاتیان درابوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه لیژنه‌ی تایبه‌ت پێك هێنرابوون.
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند: "دوو مانگ له‌مه‌و به‌ر، شه‌ش هه‌زار كارتى باغه‌مره شه‌هاب كاره‌كانی ته‌واو كرابوون، درایه‌وه به هاووڵاتیان، ئێستا هاووڵاتیان مامه‌ڵه‌كانى خۆیان له سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانى هه‌ولێر ڕایى ده‌كه‌ن".
ئاشكراشی كرد، كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژى داهاتوو حه‌وت هه‌زارو 200 كارتى دیكه ته‌واو ده‌بێت، كه تایبه‌ته به كه‌رتى كهڕك دوو و ده‌كه‌وێته پیرزینه‌وه، به پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى تۆمارى خانووبه‌ره‌ى عه‌نكاوه وه‌رمان گرتووه، 15 ڕۆژى دیكه ده‌توانین كارته‌كانیان بۆ بكه‌ین به سه‌نه‌د، بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كانیان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانى هه‌ولێر ڕایی بكه‌ن.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا بتوانرێت گشت ئه‌و كارتانه‌ى كه هه‌بووه ته‌واو بكرێن و بكرێن به سه‌ند.
باس‌نیوز
