باوكى یه‌كه‌م شه‌هیدى شه‌ڕی داعش له مه‌خموور: سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه داعشیان تێك شكاند
عه‌بدوڵڵا عه‌لى، باوكى شه‌هید ده‌شته‌وان عه‌بدوڵڵا، یه‌كه‌م شه‌هیدى شه‌ڕى دژ داعش له مه‌خموور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/1/2021، ڕاى گه‌یاند: ده‌شته‌وانی كوڕم له سنوورى میحوه‌رى مه‌خموور له گوندی ڕواڵه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی قه‌راج به ده‌ستى چه‌په‌ڵی تیرۆریستانى داعش شه‌هید كرا، كه "له پێناو پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا بوون و ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن پێشمه‌رگه مه‌خموورى ئازاد نه‌كردووه، ئه‌ى كوڕه‌كه‌ى من له پێناو چی و له كوێ شه‌هید بووه؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جگه له كوڕه‌كه‌ی، چوار كه‌سى دیكه‌ى نزیكى خانه‌واده‌كه‌ی له شه‌ڕى دژ به داعش له پێناو ئازادیى مه‌خموور شه‌هید بوون.
باوكی شه‌هید ده‌شته‌وان، دووپاتیشی كرده‌وه، كه به‌ڵگه‌ى زیندوو هه‌ن له نێو مه‌خموور و ده‌یسه‌لمێنێ كێ بوو به‌رگریى كرد، "به‌ڵگه‌ڤیدیۆییه‌كان شاهێدى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پێشمه‌رگه چۆن به‌رگرییان كرد، سه‌رۆك بارزانى و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوون، توانییان داعش تێكبشكێنن".
گوتیشى، هه‌ر لایه‌ن و وڵاتێكیش هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، سوپاسیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام "ڕۆڵى سه‌رۆك بارزانى له شه‌ڕى دژ به داعش، ڕۆڵێكى یه‌كجار گه‌وره بوو، سه‌رۆك بارزانى ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی خسته خزمه‌تی شه‌ڕی دژ به تیرۆر و وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیی تێكشكاندنی داعشی كرد".
دووپاتیشی كرده‌وه، كه له هه‌موو هێرشه‌كان بۆ سه‌ر تیرۆریستانى داعش، جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى سه‌رپه‌رشتیى شه‌ڕه‌كانى ده‌كرد، "سه‌رۆك بارزانی شه‌و و ڕۆژ له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بوو، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی و خوێنى كوڕه‌كانى ئێمه و هه‌زاران شه‌هیدى تر نه‌بوایه، ئێستا دۆخ و ڕه‌وشه‌كه شتێكی دیكه ده‌بوو".
له باره‌ى ڕۆڵى هاوپه‌یمانیش له شه‌ڕى داعش ڕای گه‌یاند "هاوپه‌یمانان ڕۆڵێكى باشیان هه‌بوو له هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه له زه‌وى به‌رگریى ده‌كرد، هاوپه‌یمانانیش له ئاسمانه‌وه هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، هاوپه‌یمانان شكستی سوپای زه‌به‌لاحیان بینی و به‌رگری و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌شیان بینی، بۆیه هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه زیاد كرد"
باسنيوز
