سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەكات
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمریكا بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای خواست.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان، هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
باسنيوز
