رێكخراوێكی ئەمریكی پڕۆژەیەك لە سنووری رواندز ئەنجام دەدات

رێكخراوێكی ئەمریكی پڕۆژەیەك لە سنووری رواندز ئەنجام دەدات
رێكخراوی وادەی ته‌جدید ئەمریكی، بە چاودێریی قایمقامی شارۆچكه‌ی رواندز، پڕۆژەیەكی گواستنەوە و دانانی بۆڕیی ئاو لە گەڕەكی كاولۆك لە لە قەزای رواندز جێبەجێ‌ دەكات.

ئەحمەد قادر، قایمقامی شارۆچكه‌ی رواندز، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی 1ی 2021 رایگەیاند، لەبەردەوامی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، رێكخراوی وادەی ته‌جدید ئەمریكی" هەستاوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی گواستنەوەی بۆڕی سەرەكیی ئاوی گەڕەكی كاولۆك و پڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاو بۆ ژمارەیەك لە دانیشتوانی ئەم گەڕەكە لە سنووری شارۆچكه‌ی رواندز".

قایمقامی ڕواندز، ئەوەشی خستە ڕوو، ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە و گواستنەوەی بۆڕییەكە لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیاندایە، چونكە ئاستەنگ و گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروست كردبوو، لە ئێستاشدا پڕۆژەكە لە قۆناغی كۆتایدایە.













باسنیوز


Top