وه‌زاره‌تى كاره‌با: چه‌ندین پڕۆژه‌مان بۆ ئه‌مساڵ هه‌یه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین پڕۆژه‌مان بۆ ئه‌مساڵ هه‌یه، به‌شێكیان له جێبهجێكردنن و به‌شێكیشیان ده‌ست پێده‌كه‌ن.
ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاگه‌یاند: "چه‌ندین پڕۆژه‌مان بۆ ئه‌مساڵ هه‌یه، دیارترینیان ئه‌وانه‌ن، كه به‌رده‌وامن له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه نزیكه‌ی هه‌زار و 150 مێگاواتن، ڕاكێشانی هێڵكاریی 130 كه‌یڤی له‌نێوان تانجه‌ڕۆ و سه‌یدسادق له سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها ڕاكێشانی هێڵی بازیانی گازی بۆ ڕانیه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین وێستگه‌ی دیكه و به‌ستنه‌وه‌ی وێستگه‌كان به هێڵه‌كانه‌وه، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه له‌پلانی ئێمهداین بۆ ئه‌مساڵ، به‌شێكیان له جێبهجێكردنن و به‌شێكیشیان ده‌ست پێده‌كه‌ن".
گوتیشی: "به‌رزترین خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌باى نیشتمانى ئێستایه، بۆیه ڕێژه‌ی پێدانى كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "به‌شێكی زۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با ژێرخانی كاره‌با ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، بۆ ئێمه ئه‌وه‌ی گرنگه پشت به‌خۆمان ببه‌ستین، جگه له‌وه‌ى كه وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانى كه‌رتی ژێرخانی كاره‌با هی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن، ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره".
ڕوونیشى كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه وه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با، خزمه‌تكاری خه‌ڵك بین، گرنگه گرفتی گواستنه‌وه و دابه‌شكردن چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با دروست ده‌بێت، چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئه‌مانه‌ش كاری له‌پێشینه‌ى ئێمه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاووڵاتییانى ئێمه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، چوار ئه‌وه‌نده كاره‌با به‌كار ده‌هێنن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپاش حه‌وت ئه‌وه‌نده كاره‌با به‌كار ده‌هێنن.
ئومێد ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك پاره‌ی كاره‌با ناده‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ كاره‌با له خه‌ڵكى وه‌رده‌گرێت، پاره‌یه‌كى ڕه‌مزییه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆی له 75%ى پشتیوانی له كه‌رتی كاره‌با ده‌كات".
باسنيوز
