ھەفتەی داھاتوو حکوومەت و پەرلەمان لەبارەی پرۆژەکانی وەبەرھێنان کۆ دەبنەوە

ھەفتەی داھاتوو حکوومەت و پەرلەمان لەبارەی پرۆژەکانی وەبەرھێنان کۆ دەبنەوە
ئەندامێکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەکانی حکوومت لە بواری وەبەرھێنان دەکەن.

زاھیر خەیلانی، ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەکانی وەبەرھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بکەین".

گوتیشی: "بڕیارە رێکەوتی ٢ی٢ی٢٠٢١ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و سەرۆکی بانکی وەبەرھێنان بێنە پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرھێنان بکرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان گوتیشی: "ئەو کۆبوونەوانە چەند رۆژێک دەخایەنن و دەشڵێت سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین پرۆژەی وەبەرھێنانی ستراتیژی جێبەجێ دەکات و لە پرۆژەکانیشی بەردەوام دەبێت و ئەو قەیرانانەش کاریگەرییان لەسەر پرۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەبووە".









باسنيوز
Top