خه‌سرۆ گۆران: پارتی پارێزگاری له ژماره‌ی كورسی و قه‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌كات
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه پارتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق پارێزگاری له ڕێژه‌ی ده‌نگ و ژماره‌ی كورسییه‌كانی ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگه‌كانیشی ههڵكشێنێت، به پێویستیشی ده‌زانێ لایه‌نه كوردییه‌كان هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/1/2021، خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، به‌قه‌د ئه‌وه حیزبی نییه، شه‌ڕی ئێمه پاراستنی كوردستانیه‌تی ئه‌وناوچانه‌یه، چه‌نده كورد یه‌كگرتوو و یه‌كلیست دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌نده له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان ده‌بێت و ده‌نگی كورد به‌فیڕۆ ناچێت، له هه‌ڵبژاردنی پێشوو، هه‌ر حیزبێكی كوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ خۆی لیستی دروست ده‌كرد، كه‌چی هیچیان كورسییان به‌ده‌ست نه‌ده‌هینا و ده‌نگیان به‌فیڕۆ ده‌چوو، ریژه‌ی ده‌نگی كورد كه‌م ده‌كرایه‌وه، "له ساڵی 2014 له كه‌ركووك ده‌یان هه‌زار ده‌نگی ئه‌و حیزبانه به‌فیڕۆ چوو، نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كورسی به‌ده‌ست بهێنن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمان بوونایه، كورسیی كورد زیادی ده‌كرد".
دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌بێت كورستانیهتی كه‌ركوووك بپارێزرێت، ئه‌م هاوپه‌یمانییه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ پارێزگاكانیش به‌پێی یاسا نوێیه‌كه پێویسته، چونكه حكوومه‌تی خۆجێی و حكوومه‌تی گشتی له‌لایه‌ن ئه‌و لیستانه‌وه دروست ده‌كرێت كه زۆرینه‌ی كورسی ده‌به‌ن، له كه‌ركووك و مووسڵ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان هاوپه‌یمانیه‌تێكی دیكه كورسی زیاتر بێت، فه‌رمووی لێ ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ حكوومه‌تی عێراقیش به هه‌مان شێوه، هه‌ر هاوپه‌یمانی و لایه‌نێك كورسیی زیاتر ببات، ده‌توانێت حكوومه‌ت دروست بكات.
خه‌سرۆ گۆران، ئه‌وه‌شی بیرهێناهوه، كه "پێشتریش ئێمه سووربوین له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه و بۆ ئێستا و داهاتووش گرنگه كورد بۆ په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هاوپه‌یمانی هه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان له‌و باره‌وه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و "مه‌ترسی و پێشهاته‌كان ده‌خه‌ینه روو، داهاتووی ئه‌و ناوچانه‌ش تاوتوێ ده‌كرێن، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌مجاره دوابكه‌وێت و له 10ی 10 ئه‌نجام ده‌درێت.
راشیگه‌یاند: ئیمه به ههمووهێزێكهوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌كوو پارتی رێژه‌ی خۆمان بپارێزین و به‌ره‌و پێشیش بچین، "كورد یه‌كگرتوو نه‌بێت، به‌رامبه‌ر به‌غدا لاواز ده‌بێ".
باس‌نیوز
