ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەدرێت

ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەدرێت


بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان ڕای دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی پشووە، بەڵام سبەی مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێ.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: "سبەی لەگەڵ ئەوەی هه‌ینییه‌ و پشووە، بەڵام مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەكرێت و هەموو خانەنشینان دەتوانن سەردانی ئەو بانكانە بكەن، كە مانگەكانی پێشوو مووچەیان لێ وەرگرتووە".

ڕوونیشی كردەوە، بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن، بەڵام دەبێت ڕەچاوی خۆپارێزی له‌ په‌تاى كۆرۆنا بكرێت و قەرەباڵغ دروست نه‌بێت.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا: "بە بڕیاری وەزارەتی دارایی ئەوەی دوو مووچەی خانەنشینی هەبێت، یان مووچەیەكی خانەشینی و مووچەیەكی مەدەنی هەبێت، مووچەكانی ڕادەگیرێن، بڕیارەكە ئەگەر ئەو مانگەش جێبەجێ نەكرێت، ئەوە لە مانگی داهاتووه‌وه‌ جێبەجێ دەكرێت".

حازم ئیسماعیل ئەوەشی خستە ڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.




باسنیوز
Top