270 خێزانی شههید هاوكاری دهكرێن
دووھەمین چالاكی ھاوكاری بۆ خێزانە شەھیدەكانی شەڕی داعش دابەشكرا و ئەم ھەڵمەتەش سەرجەم خێزانە شەھیدەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە.
سروە رەسوڵ، بەڕێوبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگای ھەولێر ئاماژە بە ھاوكارییەكانی ئەم جارەی كرد و گوتی: ئەم ھەڵمەتە لە داھاتوودا بەرفراوانتر بەردەوام دەبێت.
ھاوكاری ئەم جارە بە یاوەری دەزگای خێرخوازی بارزانی، وەك دیارییەكە بو بۆ خێزانە شەھیدەكان و موسا ئەحمەد سەرۆكی ئەم دەزگایەش گوتی: ئەم ھاوكارییانە بۆ خێزانە شەھیدەكان بە ھاوكاری رێكخراو و لایەنەكان ھەر بەردەوام دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكارییان بەسەر 270 خێزانانی شەھیدانی شەڕی داعش دابەشكرد و لەھەمان كاتیشدا ئاماژەیان بەوە كرد ئەو ھاوكارییانە بە تایبەت بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی وەرزی زستانە بۆ سەرجەم خێزانە شەھیدەكانە و لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە سەریاندا دابەشدەكرێت.
k24 -
