له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی خۆی هه‌یه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌ربڕیوه به‌و جۆره‌ی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی نوێنه‌رانی كردووه.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی داوای گۆڕانكاری له پڕۆژه‌كه بكه‌ن به جۆرێك كه دژی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پشكی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێی گه‌یشتوون.
k24 -
