پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و بەهێزبوونی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان. خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبووڵ بکات و ھیوادارم ڕۆژانی جەژن لە شادی و کامەرانیدا بەسەر ببەن".
باسنيوز
