سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریكا كرد
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "بەڕێز ئانتۆنی بلینکن، پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە بۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. چاوەڕێ دەکەم لە نزیکەوە لەگەڵ یەک کار بکەین بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە".
باسنيوز
