لە هەولێر شۆفێرێکی ئێرانی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

لە هەولێر شۆفێرێکی ئێرانی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەولێر شۆفێرێکی ئێرانی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانیدا گرتووه‌ و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ بڕی 26 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه‌.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە شۆفێرە ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ناوی (أ.ر.م)ه‌و بڕی 16 كیلۆگرام كریستاڵ و 10 كیلۆگرام تلیاكی له‌ ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یدا حەشاردابوو.

روونیشکراوەتەوە، کە به‌پێی ماددهی‌ 14 له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.














باسنیوز


Top