لیوا سه‌ید هه‌ژار: سه‌رۆك بارزانى به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتیی هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعشی ده‌كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/1/2021، لیوا سه‌ید هه‌ژار، جێگرى فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى ڕاى گه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی وه‌كوو سه‌رۆك و پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى داعش ڕۆڵێكى گرنگى هه‌بوو و له نزیكه‌وه به‌رده‌وام چاودێریى میحوه‌ره‌كانى شه‌ڕى ده‌كرد، ته‌نانه‌ت كوڕ و برا و برازاكانى له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ی به‌رگریدا بوون، خۆشى سه‌رپه‌رشتیى گشت میحوه‌ره‌كانى ده‌كرد، "ده‌هاته نزیكترین شوێنى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت له میحوه‌رى خازر هاته گوندى زارا خاتوون، ئه‌و گونده نزیكی گوندی به‌ده‌نه بوو، كه هێشتا چه‌كدارانی داعشی تێدابوو".
سه‌ید هه‌ژار، كه هاوكات جێگری به‌رپرسی محیوه‌ری خازره، گوتیشى: هه‌ر شوێنێك شه‌ڕى لێ بوایه، ئه‌و به‌رده‌وام چاودێریى ده‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ كۆتایى ده‌هات، ئه‌گه‌ریش داواى هێز و پێداویستییه‌كانى شه‌ڕمان كردبا، به‌په‌له بۆى دابین ده‌كردین، "له نزیكه‌وه ڕێنوێنی ده‌كردین و ده‌یویست گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به كه‌مترین زیان تۆمار بكه‌ین".
دووپاتیشی كرده‌وه، كه شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش به سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه كۆتایى هات و ئه‌فسانه‌ى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تێكشكێندرا و پێشمه‌رگه له‌برى هه‌موو جیهان توانیى به‌رگرى بكات، تا ئه‌مڕۆش بۆ پارێزگاریكردن له خاك و ئاڵاكه‌مان له سه‌نگه‌ره‌كاندایه.
له‌باره‌ى ڕۆڵی هاوپه‌یمانانیش، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی زێره‌ڤانی گوتى: هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ڕۆڵێكى باڵایان له شه‌ڕى دژ به داعش هه‌بوو، "كورد ڕۆڵی هاوپه‌یمان له بیر ناكارێت، هاوكارییه‌كى زۆرى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له‌ڕووى دابینكردنى چه‌كى سووك و ناوه‌ند و قورسه‌وه كرد، كه چه‌كى پێشكه‌وتوو بوون و یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی تێكشكاندنى داعش بوو، ئێستاش هاوپه‌یمانان هاوكارییه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه، چونكه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تاكه هێز بوو توانى له هه‌موو دنیا ئه‌فسانه‌ى داعش تێكبشكێنت.
ئه‌وه‌شی بیر هێنایه‌وه، كه هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، سوپاى عێراق توانى بچێته نێو شارى موسڵ، ئه‌ویش له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانى بوو، كه ده‌بێت به زووترین كات ڕێگاى مووسڵ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگا بۆ سوپاى عێراق بكرێته‌وه بچنه نێو مووسڵ.
باس‌نیوز
