مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ یادی یهكبوونی گەلی کوردە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی1ی2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش. بەڵکو یادی یهكبوونی گەلی کوردیشە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش".
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین".
باسنيوز
