ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گرێ سپی ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مه‌یدانی شاره‌وانی ناوه‌ڕاستی گرێ سپی، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه، به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رجه‌م برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گرێ سپی گواستراونه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گرێ سپی گواستراونه‌ته‌وه.
گرێ سپی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، 7ی ئه‌م مانگه‌ش عیسا ناسڕ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌كه‌می ئۆپۆزسیۆنی سوپای نیشتمانی سوریا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی گرێ سپی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
خه‌ندان
