ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
شاندنی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان، درێژه به‌كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/1/2021، شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆده‌بێتەوە و پێدەچێت ئەمە دوایین کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکار بێت لەگەڵ لیژنەی دارایی و بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق درێژە بە دوو کۆبونەوەکانی پێشتریان دەدەن، كه گفتوگۆ لە بارەی رێککەوتنەکانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق لە بارەی ماددەکانی 10 و 11ـی پڕۆژه‌بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق ده‌كه‌ن.
لە بارەی ئەو گفتوگۆیانەش، پێشتر ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتبووی شاندی دانوستانکار ھەموو دۆسیه و داتاكانی نەوت و داھاتی خاڵە سنوورییەکانی رادەستی لیژنەی دارایی کردووە ھیچ بیانوویەکی بۆ بەغدا نەھێشتووەتەوە
باسنيوز
