سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەر و کونسوڵی وڵاتانی عەرەبی دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەر و کونسوڵی وڵاتانی عەرەبی دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە نوێنەر و کونسوڵی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر، دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 25-1-2021، شاندێکی پێکهاتوو لە نەزمی حەزووریی كونسوڵی گشتی فەڵەستین، د. عومەر ئەلكیندریی كونسوڵی گشتیی كوێت، ئەحمەد ئەلزاهریی كونسوڵی گشتیی ئیمارات، محەمەد وەجیه حیجازیی كونسوڵی گشتیی میسر و عەبدولڕەحیم حەسەنی هەڵسووڕێنەری كاروباری كونسوڵخانەی ئوردن، سەردانی بارەگای بارزانییان کردووە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نوێنەر و کونسوڵە عەرەبییەکان سڵاو و رێزی سەرۆک، میر و شای وڵاتەکانیان بە سەرۆک بارزانی گەیاندووە و پێزانینی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ لەخۆگرتنی ئاوارە عێراقییەکان و رۆلی هیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، نیشان داوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و چارەسەرکردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێگەی دیالۆگ، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی سەرۆک بارزانی و نوێنەر و کونسوڵی وڵاتانی عەرەبی، بوو.

هەروەک بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، سەرۆک بارزانی لەو دیدارەدا رایگەیاندووە، ”گەلی كوردستان هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە پەیوەندیی دۆستانەی لەگەڵ گەلانی ناوچەكە هەبێت و شوێنكەوتووی بنەماكانی ئاشتی و پێكەوەژیان بووە. پەیوەست بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا ئەوەی خستەڕوو كە پێویستە چارەسەرەكان لەڕێی دیالۆگ و ئاشتیانە و لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە پێگە و قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت و جەختیشی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتانی عەرەبی كردەوە“.













باسنيوز



Top