بەهۆی دەستڕێژی گولـلە لەویلایەتێکی ئەمریکا 5 کەس کوژران
تائێستاش هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە
ئاژانسی ئەسۆ شییەتدپرێس بڵاویکردەوە، بە وتەی پۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا روداوەکە ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ بونی "شەڕ و توندوتیژیخوازی" و تائێستاش هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.
بەدواداچون دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەستی گەیشتوە بەچەک بەشێوەیەکی نایاسایی
پۆلیس لەسەر روداوەکە رێکارە یاساییەکانی وەرگرتوە و بەدواداچون دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو کەسەی دەستڕێژی گولـلەی کردوە، چۆن دەستی گەیشتوە بەچەک بەشێوەیەکی نایاسایی.
بەگوێرەی یاساکانی ئەمریکا هەڵگرتنی چەک لەلایەن هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەوە بەگوێرەی ژمارەیەک رێکار رێگەی پێدراوە، بەوهۆیەش رێژەی کوشتن و روداوەکانی تاوان بەهۆی بڵابونەوەی چەکی نایاسایی ساڵانە لەزیادبوندایە.
خەندان-
