ژیانی و مەجلیسی گوندنشینان لە نێوان ئێستا و رابردوودا
رۆژە کورتەکانی زستان و کەمبوونەوەی جوڵه و کۆتاییھاتنی کاری جوتیاران و گوندنشینان، وایکردوە شەوانە کاتێکی زیاتریان ھەبێت، تاکو خێزانەکان لە دەوری یەکتر کۆببنەوە، بەگێڕانەوەی چیرۆک و بیرەوەرییەکانیان تا درەنگانی شەو بە خەبەر بمێننەوە.
عەبدوڵا رەسوڵ، گوندنشین، گوتی: "جاران زیاتر له (50) گهنج كۆدهبینهوه و گۆرهویبازی و قسه و سعوبهت و یاری كوردهواریمان دهكرد، دوای ئهوه شهوچهرهیان دههێنا، كه مێووژ و گوێز و خورما و ئهو شتانهی ههبوون، دهمانخوارد، كاتێكی زۆر خۆش بهڕێوهدهچوو".
ئەوەی رەونەقی بە دانیشتنەکانی گوندنشینان داوە، بوونی شەوچەرەی ھەمەڕەنگ و بەرھەمە خۆماڵییەکانە، بۆ بەسەربردنی کاتەکانیشیان، ژنان لەناو کۆبوونەوەکان خەریکی چنین و کاری دەستی و پیاوان یاری کڵاو کڵاوێنە و چەندین یاری کوردەواریان کردووە.
شەوچەرە کۆکراوەی ئەو بەرھەمە خۆماڵییانەیە، کە جوتیاران بە درێژایی ساڵ کۆیانکردووهتەوە، شەوانی زستان بە شێوازی جیاواز، لە دانیشتن و شەونشینیەکانیاندا بەکاری دەھێنن.
k24 -
