سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان: خەبات و تێكۆشانی كاك مەسعود و پێشمەرگە دیارە و فیلمەكە كاریگەریی نیە لەسەریان
کاوه مه‌حمود، سكرتیری حزبی شیوعیی كوردستان رایگەیاند: ”ئه‌و ڤیدیۆیەی بڵاوكراوەتەوە بابەتێكی سیاسییه، به‌شێکه له پروپاگهیاندهی سیاسی و ئه‌و لایەنە سیاسییه بۆچوونی دیاره به‌رانبه‌ر به دۆزی گه‌لی کوردستان له رۆژئاوای کوردستان له باشوور و باکوور و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌ربڕی سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نه‌یه، ڤیدیۆیهکەش راستی ده‌رناخات و بێ گومان لایه‌نێکی سیاسیی نیوده‌وڵه‌تی که هه‌ڵوێستی نه‌یاری هه‌بێت به‌رانبه‌ر به گه‌لی کوردستان، ڤیدیۆیه‌ک ده‌رناخات که راستییه‌کان تێیدا نیشان بدرێت، بۆیە ئەم ڤیدیۆیە ده‌چێته قاڵبی نه‌یاره‌وه و ڤیدیۆی نهیارانە“.
ڕوونیشی كردەوە: ”شاڵاوی گەورە هەیە بۆ كەمکردنهوهی هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌ی حزبه‌کان، هه‌وڵ ده‌درێت هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه که‌م بکرێته‌وه و به چاوی سووک ته‌ماشا بکرێن، ئه‌م شاڵاوه له تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا ده‌کرێت و پێشمه‌رگه تێکۆشه‌ری سیاسییه و په‌یامی هه‌یه، ئامرازی بەرگریكردن لە گه‌لی کوردستان بووه و تا ئێستا ماوه‌ته‌وه، ئاوا ده‌بێت سه‌یری سه‌رکرده‌کانی پێشمه‌رگه‌ش بکرێت به کاک مه‌سعودیشه‌وه“.
سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان دووپاتی كردەوە: ”سه‌رکرده‌کانی ئێمه تاقیکردنه‌وه‌ی خۆیان کردووه، پێویست به تاقیکردنه‌وه‌ی دیکه نییه، ئه‌و پروپاگه‌ندانه ئێستا ده‌کرێت کار ناکاته سه‌ر مێژووی خه‌باتی کاک مه‌سعود و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌وان دیاره“.
باس‌نیوز
