یەكەمین كۆبوونەوەی داڕشتنی بودجەی 2021 لە وەزارەتی دارایی بەڕێوە چوو
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو، دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد.
بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجی و قەرزە گشتییەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت.
لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
باسنيوز
