گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگا له دهۆك ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/1/2021، كوردۆ ئیحسان، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند، كه هه‌نگاوی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگا و گۆلك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و له ڕێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه، وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی جووڵه‌ی تێ ده‌كه‌وێ، به تایبه‌ت كه به‌رهه‌می ناوخۆیی سپیایه‌تی و به‌رهه‌مه شیرییه‌كانی لێ چێ ده‌كرێ.
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له ڕێی كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه‌وه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار دۆنم دروست ده‌كرێ و بڕی 40 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌به‌رهێنان، دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌وه یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه بۆ به‌خێوكردنی ماڵات و مانگا، كه تێیدا مانگای هۆڵه‌ندیشی بۆ ده‌گوازرێته‌وه و پڕۆژه‌كه هاوكاریی ته‌كنیكیی هۆڵه‌ندای له‌گه‌ڵدا ده‌بێ.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو،كه له ماوه‌ی دووساڵدا پڕۆژه‌كه كۆتایی پێ دێ وبه دروستكردن و ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه، به‌رهه‌می شیروسپیایهتی بۆ هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان و عێراق ده‌نێرن.
باس‌نیوز
