فارس عیسا: تێپه‌ڕاندنی پشکی بودجه‌ی هەرێمی کوردستان پێویستی بە کۆده‌نگیی سیاسییە
فارس عیسا، ڕایگەیاند: "تا ئێستا که‌شی گفتوگۆکان له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باشه و کاری باشمان کردووه کورد ده‌وری باشی هه‌بووه له‌و لیژنەیەدا، هەروەها وه‌ک فراکسیۆن و حزبه‌کان له‌سه‌ر خه‌تین تا فشار بکه‌ین و تا ئه‌وانیش فشار بکه‌ن له حزبه‌کانی خۆیان کە بودجه وەک خۆی تێپه‌ڕێت".
سەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتیشی: "قۆناغه قورسه‌که ڕۆژی ده‌نگدانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چونکه له هه‌ڵبژاردن نزیک بووینه‌ته‌وه و ده‌نگی دژبەرانی هەرێمی کوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه".
فارس عیسا ئەوەشی خستە ڕوو: "هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین به ئاسانی بودجە تێپه‌ڕێت و تا ئێستا دۆخەکە باشه و گه‌شبینین و تهمەنا ده‌که‌ین تا کاتی تێپه‌ڕاندنی بودجه هه‌ر وا بێت".
باس‌نیوز
