پۆلیسی قەرەتەپە: فڕۆكەی عێراقی لە سنوورەکە بۆردومانی داعش دەكات
حیكمەت حەسەن، ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی قەرەتەپە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی 1ی2021 بۆ دووەم ڕۆژ، فڕۆكەی عێراقی بۆردومانی زنجیرە شاخێكی ناحیەی قەرەتەپەیان کردووە."
گوتیشی: "زانیاری لەسەر جموجۆڵی داعش لە ناوچەكە هەیە، بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەكەوە، هەوڵ دراوە لەڕێگەی فڕۆكەوە بۆردومان بکرێت."
ئەو ئەفسەرە راشی گەیاند: "ئەوەش یەكەم هێرشی ئاسمانییە لەو سنوورە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە لەدژی داعش بکرێت."
دوینێ شەممە لە هەمان ناوچە كۆمەڵێک چەك و تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعش ئاشكرا بوون و لەناو بران.
باسنیوز
