لە ئیستەنبۆڵ هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هەدەپە

لە ئیستەنبۆڵ هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هەدەپە


شەوی ڕابردوو ئاسایشی ناوچەی (ئەسەنیورت) لە ئیستەنبۆڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگایەکی هەدەپە لەو ناوچەیە و بە تۆمەتی ئەوەی وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان لەناو بارەگاکە هەیە، بۆیە بەشێك لە ئەندامانیان دەستگیر كراون.

ئاژانسی (ئەنەدۆڵی)ی توركی بڵاوی كردووتەوە شەوی ٢٤ی ١ی ٢٠٢١، ئاسایشی ئەسەنیورك لە ئیستەنبۆڵ هەڵیكوتایە سەر بارەگای هەدەپە و بە تۆمەتی ئەوەی لەناو بارەگایەكەدا پۆستەری ئۆجەلان هەیە و گەڕان و پشكنینیان دەست پێ كردووە و بەو هۆیەوە بەشێك لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیر كراون.

بە گوێرەی زانیارییەكان، بەشێك لە ئەندامانی هەدەپە لە ئەسەنیورك، لە سۆسیال میدیاوە وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندایكراوی پەكەكەیان بڵاو كردووەتەوە و وەكوو سەرۆكی خۆیان باسیان كردووە، بۆیە دەستگیر كراون.

تاكوو ئێستا نەزانراوە لەو هێرشەدا چەند ئەندامی هەدەپە دەستگیر كراون، بەڵام ئاژانسی ئەنەدۆڵ ئاشكرای كردووە كە چەند ئەندامێكی هەدەپە دەستگیر كراوە.




باسنيوز
Top