تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: 21 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕیوەبەرایەتیی خۆسەر گوتیشی، ئەو 21 کەسەی تووشی کۆرۆنا بوون پێکهاتوون لە 16 پیاو و 5 ژن، وردەکارییەکانیان بەم جۆرەیە:
- حەسەکە 4 تووشبوو
- قامشلۆ 2 تووشبوو
- دێرک 6 تووشبوو
- گرکێ لەگێ 1 تووشبوو
- رەققە 2 تووشبوو
- تەبقە 2 تووشبوو
- دێرەزوور 4 تووشبوو
بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا گەیشتە هەشت هەزار و 420 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 289 کەسیان مردوون و هەزار و 194 کەسیش چاکبوونەتەوە.
rudaw -
