د. ڤیان سهبری: هەموو هەوڵێک بۆ پارێزگاریكردن له پشكی ههرێمی كوردستان له بودجهی 2021ـی عێراق دهدهین
ئهمڕۆ شهممه 23/1/2021، د.ڤیان سەبرى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق راى گەیاند: "دواى خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021ى عێراق و دەستپێکردنى گفتوگۆکان بۆ تێپەڕاندنى، لایەنەکان و فراکسیۆنەکانى پەرلەمان هەوڵەکانیان چڕ کردووهتەوە بۆ بەرگریکردن لە پشکى خۆیان، ئێمەش وەکوو فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەوڵەکانمان چڕکردووهتهوه بۆ ئەوەى پشکى هەرێمى کوردستان وەکوو خۆى لە بودجەدا جێگیر بکرێت و تێپەڕێندرێت".
ئاماژهی بهوهش كرد، كه بڕیارە ئەم هەفتەیە گفتوگۆکانى پەرلەمانى عێراق لەسەر بودجە بگەنە مادەکانى 10 و 11 کە تایبەتن بە پشکى هەرێمی كوردستان لە پڕۆژهبودجەى 2021 و بە 12.67% جێگیرکراوە، بۆیە "ئێمە گفتوگۆکانمان لەگەڵ فراکسیۆنەکانى نێو پەرلەمان چڕتر دەکەینەوە".
سهرنجی خسته سهر ئهوهش، بۆ جێگیرکردنى شایستە داراییەکانى هەرێمی كوردستان لەگەڵ لێژنەى دارایی و لایەنەکانى شیعە و سوننە گفتوگۆى باشمان کردووە، "تا ئێستاش فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبەغدا یەکدەنگ و یەکگرتوون بۆ پارێزگاریکردن لە پشکى هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاساى بودجەى عێراق".
باسنیوز
