لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی کوردستان كۆ ده‌بێته‌وه
د.مه‌یادە نه‌جاڕ ڕايگەیاند: "پرۆژەیاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق له‌لای په‌رله‌مانی عێراقه و له‌سه‌ر ئه‌و تێبینی و خاڵانه‌ی كه له پرۆژه‌كه هه‌یه، بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و پاره بۆ چییه و بۆچی داوای ئه‌و بڕه‌یان كردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ تیمی شاندی هەرێمی كوردستان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن پێک بێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی به‌غدا بکەن و له‌و باره‌وه گفتوكۆ بكه‌ن".
باسنيوز
