لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان و بۆردی وتاری هه‌ینی بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23\1\2021، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانى كوردستان رايگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ، 25/1/2021، به مه‌به‌ستى ڕێكخستن و چۆنیه‌تیى وتارى هه‌ینى و به به‌شداریی بۆردی وتاری هه‌ینی له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر به مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردنى وتاری هه‌ینی ده‌بێ، چونكه وتاری هه‌ینی رۆڵ وكاریگه‌ریی خۆی له ئاڕاسته‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، به‌و پێیه كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌فتانه له رۆژی هه‌ینی و له مزگهوتهكاندایه، بۆیه به شوێنێكی گرنگ وسه‌ره‌كی له "ئاڕاسته‌كردن و دروستكردنی رای گشتیدا" داده‌نرێ.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، بوردێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر وتاری هه‌ینی پێك ھێناوه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنفراسی رێكخستنی گوتاری ئایینی، كه له ساڵی 2016ـدا به‌سترا، گرنگیشه لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان ئاگاداری ھه‌نگاو و بڕیار و كاره‌كانیان بێت و "داوایان كردووه بێنه لیژنه‌ی ئه‌وقاف، كه ئه‌مه‌ش بۆ زیاترههماههنگی نێوانمان به ھه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نێن".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئه‌وقاف، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ئه‌م بۆرده له چه‌ند مانگى ڕابردوودا توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییان له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئه‌نجام داوه، "له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره بكرێ، ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌خه‌نه ڕوو".
باسنيوز
