"هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه له هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن"
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به پێی راپۆرتی هێزی هاوپه‌یمانان له ساڵی رابردوو 61 ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی دژی داعش ئه‌نجام دراوه و هه‌ماهه‌نگیشیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/1/2021، كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ـی مه‌خمووری پارتی گوتی: "هه‌رهاوكارییه‌كی هاوپه‌یمانان له دژی داعش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كاریگه‌ری ده‌بێت، چونكه تا ئێستا عێراق له رووی ئاسمانییه‌وه تواناكانی سنووردارن و ئه‌گه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان له رووی ئاسمانییه‌وه هاوكاری نه‌كه‌ن، عێراق ناتوانێ رووبه‌رووی داعش ببێته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه هاوپه‌یمانان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه له‌دژی داعش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه هاوكار ده‌بن له پڕچه‌ككردنی لیواكانی پێشمه‌رگه و ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، "هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش باس له هاوكاریی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ئه‌مه گرنگه و پێگه‌ی كوردستان ده‌رده‌خات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه هێزه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه له ئاستی هه‌واڵگری و سه‌ربازییش رووبه‌رووی داعش ببنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، ئه‌وه‌شی بیرهێنایه‌وه، كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشووتر له‌گه‌ڵ عێراق كرابوو، بریتی بوو له دروستكردنی 6 ژوور بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌من و ئاسایشی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
ئاشكراشی كرد، كه هه‌ندێك گرفت بۆ ڕێككه‌وتنه‌كان "به هۆی عه‌قڵی شۆڤێنی و ده‌ستی ده‌ره‌كییه‌وه" دروست بوون.
باس‌نیوز
