ئاگر لە کامپێکی ئاوارەکان لە زاخۆ بەربوو؛ زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە
لە ماوەی مانگێکدا ئەوە سێیەم جارە ئاگر لە چادرەکانی ئەو کامپە دەکەوێتەوە. بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 12 چادری ئاوارەکان بەتەواوی سووتاون. خاوەنی یەکێک لە چادرەکانیش دەڵێت، خەڵکی کامپەکە زۆر هاوکارییان کردین و رزگاریان کردین.
ئاوارەیەکی دیکە لە کامپەکە قسەی کرد، گوتی سێ چادرمان سووتاوە، لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەش ئاماژەی بەوە کرد، "ئاگامان لە هیچ نەبوو، لەپڕ ئاگر بەرزبووەوە".
دانیشتوویەکی دیکەی کامپەکە دەڵێت، دوو چادریان سووتاوە و "پارە و زێڕی تێدابووە و هیچمان بۆ دەرنەچووە.. براکەم هەشت ملیۆن و منیش 700 دۆلارم سووتاوە".
ئاوارەیەک لە کامپەکە بە دڵی پڕەوە رووی لە بەرپرسان کرد و ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو کەی لە دۆخی ئێمە ناپرسن؟
بەهۆی دووری کامپەکە لە بنکەکانی ئاگرکوژێنەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرگریی شارستانی "درەنگ" گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
rudaw -
