هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا شه‌هید بوو

هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا شه‌هید بوو
هاووڵاتی غازی حازم، له‌دایكبووی (1974) بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌ پێنج كه‌سییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا بوو، كاتێك ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان روویاندا و له‌ ئاكامیاندا غازی و 31 هاووڵاتی دیكه‌ی عێراقیی شه‌هید بوون و 110 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كان له‌ گۆڕه‌پانی "طیران" له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویاندا و شوێنی روودانیان بازاڕێكی میلله‌.

غازی حازم، باوكی پێنج منداڵه‌ و دانیشتووی کۆمەڵگه‌ی "رزگاری" بوو له‌ شاری دهۆك، ئه‌و بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوو و خۆی و دوو له‌ منداڵه‌كانی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ روویان له‌ به‌غدا كردبوو.

ئامه‌د كه‌مال، برازای "غازی حازم" ، رایگه‌یاند، ته‌رمی مامی له‌ ناو قوربانییه‌كان بووه‌ و دوای ناسینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كراوه‌ و ئێستا كار بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ زێدی خۆی ده‌كه‌ن.
k24 -
Top