دهۆك... 14 كه‌س له‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان له‌ ئافره‌تان كردبوو ده‌ستگیر كران

دهۆك... 14 كه‌س له‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان له‌ ئافره‌تان كردبوو ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، ده‌ستگیركردنی 14 كه‌سی ڕاگه‌یاند، كه‌ له‌ ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ئافره‌تان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/1/2021، ئارام محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ڕايگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، 14 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌ ڕێی په‌یوه‌ندی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كچان و ئافره‌تان كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ كچان پاره‌یان به‌و هه‌ڕه‌شه‌كارانه‌ داوه‌ تا وێنه‌كانیان بڵاو نه‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئافره‌تان كێشه‌ی خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌وان و ئه‌وانیش دوای به‌دواداچوون، 14 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگه‌یان ده‌كه‌ن، تا سزای یاسایی بدرێن.

داواشی له‌و كچ و ئافره‌تانه‌ كرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هاوشێوه‌یان لێ ده‌كرێ، سكاڵای خۆیان بگه‌یه‌نن و تا كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.













باسنيوز


Top