وەزیرى پلاندانان: هەفتەى داهاتوو وەفدێکى هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستان، ئاشكرای كرد، كه ههفتهی دادێ بۆ پێداگیری لەسەر رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا و پشکى هەڕێمى کوردستان لە بودجەى ٢٠٢١ى عێراق، وهفدێك دهچێته بهغدا.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 21/1/2021، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا د. دارا ڕەشید، وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستان گوتى: "سەرجەم وەزارەتەکانى کوردستان راسپێردراون بۆ پێدانى ڕاپۆرتەکانیان لەبارەى داهات و خەرجییەکانیان، بۆ ئەوەى پڕۆژەى بودجەى هەرێمى کوردستان ئامادە بکرێت لەو چوار چێوەیەدا ڕاپۆرتەکان ئامادە دەکرێت و چاوەڕی دەکرێت تا کۆتایی مانگى ٢ى ئەمساڵ سەرجەم ڕاپۆرتى وەزارەتەکانى هەرێم ئامادە بکرێن و دواتر دێتە ئەنجوومەنى وەزیران و پاشان بۆ ئەنجوومەنى شوورا و دواتر لە مانگى چوارى ئەمساڵ بودجەى هەرێم بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
گوتیشی: لە هەفتەى داهاتوو دەچینە بەغدا بۆ ئەوەى گفتوگۆ لەسەر خەرجى و داهاتەکان بکەین، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەى نێوان هەولێر و بەغدا بگاتە ئەنجام، ئەوا ئێمە لە کوردستان سێ داهاتمان دەبێ بۆ ئەوەى بودجەى هەرێمى كوردستانی لەسەر ههڵچنین، ئەویش پشکی کوردستان لە حکوومەتى عێراق و داهاتى نەوتى خۆمان و داهاتى نانەوتى، بۆ ئەو مەبەستەش هەم وەفدێکى حکوومەتى هەرێمی كوردستان و هەم وەفدێکى سیاسیی باڵاش دەچینە بەغدا بۆ ئەوەى پشکى کوردستان دەستەبەر بکەین.
گوتیشی: لە ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار دراوە کە کار لەسەر زیادکردنى داهاتەکان بکەین و خەرجییەکان کەم بکەینەوە، بە شێوەیەک بارگرانى لەسەر خەڵک دروست نەکات و چاکسازییەکانیش لە هەموو کەرتەکان بهردهوام دهبن، ئەویش لە پێناوى دابینکردنى ژیانێکى شایستە بۆ هاووڵاتیانى کوردستان.
باسنيوز
