دهستهی چاككردن و پاراستنی ژینگه ئاماری كار و چالاكییهكانی ساڵی 2020ـی بڵاو كردهوه
دەستەى چاککردن و پاراستنى ژینگەى هەرێمى کوردستان ئاماری كار و چالاكییهكانی بۆ ساڵی 2020 بڵاو كردهوه و ژمارهی مۆڵهت و ڕێپێدان به پڕۆژهكان و سكاڵا و سزادانی بهشێكی دیكهی پڕۆژهكانی ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ پێنجشهممه ٢١/١/٢٠٢١ دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ئامارەکانى ساڵی ڕابردووی كار و چالاكییهكانی خستە ڕوو، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکى دەستەکە گوتى: لە ساڵى ٢٠٢٠دا دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان مۆڵەت و ڕێگەپێدانى بە هەزار و ٣٢٩ پڕۆژە داوە کە ٤٠٧یان لە هەولێر و ٣٨٨ یان لە دهۆک و ٢٥١یان لە سلێمانى و ٢١٠یان لە گەرمیان و ٧٣یان لە ڕاپەڕین بوون. ١٩ پڕۆژەش ڕێگەپێدانیان ڕاگیراوە ١١یان لە هەولێر و ٤یان لە سلێمانى و یەکێكیشیان لە دهۆک و ٣یان لە ڕاپەڕین.
هەروەها ڕاشیگەیاند ٣٣ پڕۆژەیان سزاداوە کە پابەند نەبوون بە ڕێنماییە ژینگەییهكان و بەوهۆیەشەوە ٧٦ ملیۆن و ٦٤٦ هەزاردینار سزایان وەرگرتووە.
هەر بەپێی ئامارەکانى دەستەكه، ٢هەزار و ١١٧ پشکنین بۆ پڕۆژەکان کراوە کە ٦٥یان لە هەولێر و ٧٧٠یان لە سلێمانى و هەزار و ١٥٥یان لە دهۆک و ٩٠یان لە گەرمیان و ٣٧یان لە ڕاپەڕین، هەروەها ٢٥ هەزار و ٣٧٣ پشکنین بۆ خاک و ئاوى کوردستان ئەنجام دراوە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ٧هەزار و ٦٢٩پشکنین و لە پارێزگاى سلێمانى ٤ هەزار و ٣٢٣ پشکنین و لە پارێزگاى دهۆک ١٣ هەزار و ٤٢١ پشکنین ئەنجامدراون. کۆی گشتى ئەو نموونانەى وەرگیراون لە سەرانسەرى کوردستان ٤ هەزار و ٢٥ نموونە بوون.
سهرۆكی دەستەكە ڕاشیدەگەیەنێت لە ساڵى ٢٠٢٠دا لە ڕێگەى هۆبەى یاساییەوە لە هەولێر ٤٢٩ سکاڵایان تۆمارکردووە و ٢٣یان یەکلایی کراونەتەوە، لە سلێمانى ١٢٥ سکاڵا تۆمارکراون و ٣یان یەکلایی بوونەتەوە و ١٤٩ سەرپێچیکارى ژینگەییەکان بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، لە دهۆک ٤٣ سکاڵا تۆمارکراون ٧دۆسیە یەکلایی کراونەتەوە و ٤٥ سەرپێچیکاریش بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، لە ئیدارەى گەرمیان ٢ سکاڵا تۆمارکراون و لە ئیدارەى ڕاپەڕین ٥٦ سکاڵا تۆمارکراوە ٥٧ سەرپێچیکاریش بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە.
دەستەکە لە رێگەى میدیا و ڕێکخراوەکانەوە کە ٢٢٠ ڕێکخراوى ژینگەیی لە کوردستان هەیە، ٤٥٥ چالاکى هۆشیاری ژینگەیی ئەنجام دراون.
هەروەک عەبدوڵرەحمان سدیق سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە ڕوونیشی کردەوە کە لە ئێستادا لە هەرێمى کوردستان ١ ملیۆن و ٧٧٦ هەزار ئۆتۆمبێلى تایبەت لە کوردستان ههن و %٨٠ى دانیشتوانى کوردستانیش لە شارەکانن.
باسنيوز
