لە گوڵاڵە هاووڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا

لە گوڵاڵە هاووڵاتییەك بە دەستڕێژی گوللە كوژرا
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، كەسێك بە دەستڕێژی گوللە كوژراوە و بكوژەكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە.

لەمبارەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە،رایگەیاند: "كوشتنی ئەو هاووڵاتییە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە و دوای ئەو تاوانەش بکوژەکە لەلایەن پۆلسیەوە دەستگیر کراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت."

هەر لەمبارەوە عەبدوڵا حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گولاڵە، رایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی1ی2021، تەرمی كەسێكی نزیك تەمەن 40ساڵ لە ڕەگەزی نێر هێنرایە نەخۆشخانەكەمان کە شوێنەاری چەند گوللەیەك بە جەستەیەوە بووە."

گوتیشی: "ئەو كەسانەی تەرمەكەیان هێنا، ئاگاداریان كردینەوە كە قوربانییەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كوژراوە."












باسنیوز

Top