لێژنه‌ى شه‌هیدان له په‌رله‌مان سێ لێژنه‌ى بۆ چاودێریى چاكسازیى له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پێك هێناوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/1/2021، سه‌وسه‌ن میرخان، سه‌رۆكى لێژنه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، وه‌ك لێژنه‌ى شه‌هیدان له په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و چاودێریی كاره‌كانى وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و زیندانیانى سیاسی، له ڕێگه‌ى سێ لێژنه‌ى لاوه‌كییه‌وه له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، چاودێریى كاره‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستبه‌كار بوون.
دووپاتیشی كرده‌وه، به‌داواداچوونیان بۆ كێشه‌ى كه‌سوكارى قوتابیانیش كردووه كه مافیان به پێی یاسا جێگر كراوه، به‌ڵام به هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه كێشه هاتووه‌ته پێش و هه‌ندێك له زانكۆكان گرفتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، " ئێمه له دواى چاكسازى هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌ده‌ین، بۆیه پێویسته له‌م چاكسازییه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى جدى بۆ ناوه، له‌و وه‌زاره‌ته په‌له بكرێ.
ئاشكراشی كرد، كه چاكسازیی ته‌واو، له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیاندانیانی سیاسییه و ئه‌و كات باشتر ده‌توانرێ خزمه‌ت بكرێن.
باس‌نیوز
