لە كەركووك هێرش كرایە سەر دوو رۆژنامەنووسی كورد

لە كەركووك هێرش كرایە سەر دوو رۆژنامەنووسی كورد
له‌ كەركووك لە لایەن ئەفسەرێكی كۆمپانیای نەوتی باكوورەوە، هێرش كرایە سەر دوو رۆژنامەنووسی كورد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/1/2021، ئەفسەرێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور هێرشی كرده‌ سه‌ر دوو رۆژنامه‌نووسی كورد، هەژار رەشید، رۆژنامەنووسی كورد له‌ كەركووك، رایگەیاند: "ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر كاروان ساڵح، پەیامنێری كەركووك ناو و ئۆژین جۆلا، پەیامنیری ئاژانسی ئەنادۆڵ".

رۆژنامه‌نووس كاروان ساڵح، هەواڵەكەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست كردەوە و رای گەیاند: "جگه‌ له‌ په‌لاماردان، سووكایه‌تیمان پێ كرا، لە كاتێكدا ئێمە بۆ ڕووماڵی خۆپیشاندان له‌وێ ئاماده‌ بووین و كەلوپەلی رۆژنامەنووسیشمان پێ بووە".

عەمید محەممەد تاهیر، بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكوور، رایگەیاند، كه‌ له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار نییه‌ و بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتە دەكات.













باسنیوز


Top