ئاكەپە و مەهەپە مەرجەکانی بەشداری لە هەڵبژاردن قورستر دەكەن

ئاكەپە و مەهەپە مەرجەکانی بەشداری لە هەڵبژاردن قورستر دەكەن


هەر یەك لە ئاكەپە و مەهەپە، خەریكی ئامادەكارین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە ٢٠٢٣، بەڵام ئامادەكارییەكان زیاتر لێدانە لە پارتەكانی تر و مەبەستیان قورسکردنی مەرجەکانی بەشداریكردنی پارتە سیاسییەکانە لە هەڵبژاردندا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە رۆژنامەی (جومهوریەت)ی توركی بڵاوی کردووەتەوە، هاوپەیمانیی (كۆماری) لە نێوان ئاكەپە مەهەپە، دەیانەوێت هاوپەیمانییەتەكەیان زۆر فراوانتر بكەن، تا بتوانن لە هەڵبژاردندا سەركەوتن بەدەست بهێنن، چونكە بەم حاڵەی ئێستایان ناتوانن پێش ئۆپۆزسیۆن بكەون.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی هەمان رۆژنامە، ئاكەپە و مەهەپە دەیانەوێت مەرجی بەشداریكردنی هەڵبژاردن قورستر بكەن، واتە ئەگەر پارتێك بیەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بكات پێویست چەند مەرجێكی تێدا بێت.

ئەمەش لەڕێگەی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و مەرجەکانی پارتە سیاسییەكانەوە دەیكەن، بەڵام تاكوو ئێستا ناوەڕۆكی ئەو پلانە ئاشكرا نەكراوە، كە مەرجە قورسەكان بۆ پارتە سیاسییەكان چی دەبێت.

بەڵام بە گوێرەی زانیارییەكان، پارتی دەوا بە سەرۆكایەتیی عەلی باباجان و پارتی ئایندە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد داودئۆغلۆ، بەو مەرجانەی دادەنرێت ناتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بكەن و دەبێت بچنە پاڵ پارتێكی تر.







باسنیوز
Top