ھەردوو وەزارەتی پیشەسازیی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر کۆدەبنەوە
له هه‌ولێر ھەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ھەرێمی کوردستان و عێراق کۆدبنەوە و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/1/2021، لە نێو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ھەرێمی کوردستان، ھەردوو وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ھەرێمی کوردستان و عێراق كۆ ده‌بنه‌وه.
شاندێکى وەزارەتى پیشەسازى عیراقی بە سەرۆکایەتیی مونهل عه‌زیز، وەزیرى پیشەسازیى عێراق بە یاوەرى ڕاوێژکارانی بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەت له هه‌ولێرن و له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه كۆ ده‌بنه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه لە چوارچێوەى هەماهەنگى و بەهێزکردنى پەیوەندییەکانه له نێوان وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق.
دواتر وردەکاری مەبەستی سەردانەکە و ئەو لێکتێگەیشتنانە دەخەنە روو کە لە نێوان ھەردوو وەزارەت رێککەوتنی لەسەر کراوە.
باسنيوز
