ئەمڕۆ پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی پێکھاتەی مەسیحی کۆ دەبێتەوە
شاندی پارتی لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسی و پێکھاتەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەی مەسیحی کۆ دەبێتەوە.
گوتیشی کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی پارتی لە شارۆچکەی عەنکاوە لەگەڵ حزبی "بەیت نەھرێن" و ئەنجوومەنی گەلی کلدانی کیانی شلاما و پارتی دیموکراتی کلدانی کۆ دەبنەوە.
لە درێژەی ئەو دیدارانەدا ھەر ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی بەیانی شاندی پارتی لەگەڵ ئەنجوومەنی گەلی کلدانی، سریانی و ئاشووری کۆ دەبێتەوە و کاتژمێر 12 شاندەکەی پارتی لە شارۆچکەی عەنکاوە سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەکات.
ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتەیە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لە بەرامبەر بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان کۆ بووەتەوە.
پەیامنێری (باسنیوز) ڕای گەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە٢٠ی١ی٢٠٢١ شاندی پارتی لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسی و پێکھاتەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەی مەسیحی کۆ دەبێتەوە.

باسنيوز