مەسرور بارزانی و خولووسی ئاكار لە كۆبوونەوە دان

مەسرور بارزانی و خولووسی ئاكار لە كۆبوونەوە دان


كۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و خولووسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی توركیا گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت لەگەڵ چەند پرسێكی گرنگ و پەیوەندیداری هەردوولا.

پاش سەردانەكەی دوێنێی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، شەوی ڕابردوو خولووسی ئاكار گەیشتە هەولێر.





باسنیوز
Top