سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگری توركیا كۆبوونەوە
شەوی رابردوو خولووسی ئاكار لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان، لە یەكەم وێستگەی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پەیوندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگی سەربازیی و ئەمنی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.
بڕیارە وەزیری بەرگری توركیا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگری توركیا تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولا دەبێت.
K24
